بەشێک لە خەڵکی
بەدەست چەوری قژیانەوە دەناڵێنن کە بەردەوام وا دەردەکەون کە درەنگ درەنگ خۆیان
دەشۆن بەڵام ئەمە شتێکی ڕاست نییە و گرفتی بەشێک لە خەڵکییە کە شێوازی پێست و
قژیان بەو شێوازەیە یاخود دەکرێت کۆمەڵیێک هۆکاری هەبێت.
هەواڵیکی
ماڵپەڕی "الوطن" باس لەوەدەکات کە زۆر ڕێکخستنی قژ بەشێوازێکی نادروست و
بەکارهێنانی بەرهەمی کوالیتی خراپ بۆ قژ وای لێدەکات چەورببێت، وشککردنەوەی بە
پلەیەکی گەرمی بەرز چەورییەکان کەڵەکە دەکات لەسەرتدا و بۆ نەمانی ئەم گرفتە
پێویستە شامپۆی باش بەکاربهێنیت وبە پلەیەکەی گەرمی مامناوەند وشکی بکەیتەوە
هەروەها باسی لەوەش کردووە کە دەکرێت کێشەکە پەیوەندی بە گۆڕانکاری هۆڕمۆنییەوە
هەبێت، کە لە زۆرێک لە دۆخەکاندا تێکچوونەکان لە هۆڕمۆنەکاندا هۆکارێکە بۆ دەردانی
چەوری زیاتر.
هاوکات باسی
کۆمەڵێک چارەسەری کردووە و لەوانەش ڕێککردنەوەی سیستەمی خۆراکیت و دوورکەوتنەوە لە
خۆراکە خێراکان کە هۆکارێکن بۆ زیادبوونی دەردانی چەورییەکان وهەروەها بەکارهێنانی
شامپۆی کوالیتی باش و بەکارهێنانی شامپۆی تەنها پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و دەشڵێت
باش نییە کە پەنجەکان لەسەرت بخشێنێت بەشێوەیەکەی زۆر چونکە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی
چەوری و پیسی.