هەندێک کەس ئارەزووی ئەوە دەکەن کە پێش چێشتلێنان
بە باشی برنجەکە بشۆنەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر سوودەکانی دروست دەکات، بەڵام نابێت
زیاتر لە ئاسایی خۆی بشۆرێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی دروست نەکات.
لە راپۆرتێکی ماڵپەری " elconsolto"دا،
ئاماژە بە کاریگەرییەکانی شۆردنەوەی برنج پێش چێشتلێنان کراوە، بەم شێوەیە:
١. شۆردنەوەی برنج یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی نیشاستەی
زیادە.
٢. شۆردنەوەی برنج پێش چێشتلێنان یارمەتیدەرە بۆ
لابردنی ماددە پیسەکان لەسەری.
٣. کەمکردنەوەی ئاستی ئارسنیک، ئەنجامی هەندێک
لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە شۆردنەوەی برنج دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی
ئارسنیک کە کانزایەکی قورسە و رەنگە لە برنجدا هەبێت.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە باشتر وایە پێش
کوڵاندنی برنج بۆ ماوەیەک بخرێتە ناو ئاوەوە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە
دروست دەکات چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەر کاریگەریەکی لاوەکی، باشترە
بۆ شوشتنی برنج ئاوی سارد بەکاربهێنرێت پاشان برنجەکە بە هێواشی بە دەست یان بە کەوچکێک
بە جوڵەی بازنەیی بشۆرێتەوە، پێویستە ئاگاداری دووبارەکردنەوەی ئەم هەنگاوانە بیت
تا ئاوەکە روون دەبێتەوە و هیچ پیسییەکی تێدا نامێنێت، دەتوانرێت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک
تەڕ بکرێت پێش ئەوەی بکوڵێندرێت.