چۆن چەوری ژێر چەناگەت کەمدەکەیتەوە؟

PM:10:35:12/10/2021

23988 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر کێشەی دروستبوونی چەوری ژێر چەناگەیان هەیە و نازانن چۆن کەمی بکەنەوە، بۆ ئەمەش دەتوانن سوود لە چەند رێنماییەك وەربگرن.

چەوری ژێر چەناگە هۆکارێکە بۆئەوەی دیمەنی رووخسار ناشیرین ببێت و شێوەیەکی پیری هەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی "ویب تب" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو رێنماییانە کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی چەوری ژێرچەناگە و توندکردنەوەی ئەو ناوچەیە، بەم جۆرە:

١. ئەو خواردنانە بخۆ کە کالۆرییان کەمە و کێش زیاد ناکەن هەروەها ئەو خواردنانە بخۆ کە هانی دروستکردنی کۆلاجین دەدەن وەك:

- ئاوی گۆشت

- ماسی و خواردنە دەریاییەکان

- میوەی ترش

- گازۆ

٢. دەتوانیت چەوری ئەو ناوچەیە کەمبکەیتەوە، لەڕێگەی لێزەر و یان دەرهێنانی چەورییەوە.

٣. دەرزی بۆتۆکس یەکێکە لە رێگەکان بۆ توندکردنەوەی ژێر چەناگە.

٤. راهێنانکردن:

- سەرت بەشێوەی بازنەیی بەرەو سەرەوە و خوارەوە بجوڵێنە.

- سەیری سەقفەکە بکە و سەرت بۆ سەرەوە بەرزبکەرەوە و لێوت بەشێوازی فیکە لێدان رابگرە.

- بنێشت بجووە.

- تۆپێك بخەرە نێوان چەناگە و ملتەوە و فشاری بخەرە سەر و ١٠ بۆ ٣٠ جار دووبارەی بکەرەوەم باشتروایە لە کاتی ئەم راهێنانەدا بەشێوەیەکی رێك بوەستیت.