ئەم خۆراکانە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن

PM:07:09:27/10/2025

15816 جار خوێندراوەتەوە

پایز وەرزێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش، بەهۆی ئەو کەش و هەوە مامناوەندەوە کە هەیەتی ژینگەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی خۆپارێزی بکەین لە خواردنە چەورەکان.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Healthline"، چەند جۆرێک لە خۆراک هەن کە یارمەتی کێش دابەزاندن دەدەن:

١. دارچینی، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە دارچینی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن دەکات، کە دەکرێ ببێتە هۆی ئەوەی ئارەزوی خواردنت نەمێنێ.

٢. :شێلم، ڕێژەیەکی بەرزی لە گۆرد تیایە، گۆرگردیش یەکێکە لەو کانزایانەی کە سەرچاوەیەکی زۆر باشی بەرهەمهێنانی وزەیە، باشتر وایە لەناو زەڵاتەدا بەکاری بێنیت.

٣. قارچک، یەکێکە لەو خواردنانەی کە بەشێوەیەکی سروشتی ڕێژەیەکی زۆری ڤیامینDتێدایە، کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کێش دابەزاندن.

٤. هەنجیر، شیرینە و خواردنی ئاسانە، ڤیتامینB6و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی ئۆرگانی تێدایە، و ڕێژەیەکی زۆری کالۆری و شەکری تێدایە، بۆیە وریابە لە خواردنی، رؤژانە تا سێ هەنجیر ئاساییە بیخۆیت.

٥. زەردەچەوە، دژە هەڵئاوسانە، کە بە گشتی بۆ تەندروستی باشە و بە تایبەتی یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی چەوری جەستە.