رەنگە درک بەوە
نەکەیت هەندێک لەو خووانەی شەوان بەکاریدەهێنێت زیان بە پێستی روخسار دەگەیەنێت، بە
جۆرێک هۆکار دەبێت بۆ زوو چرچبوونی و دروستبوونی زیپکە و سوربوونەوەی.
ماڵپەڕی" thehealthsite"ی
ئەمریکی ئاماژەی بە دیارترین ئەو خووانەی شەوان کردووە کە زیان بە پێستی روخسار دەگەیەنن،
ئەوانیش:
١. خەوتن بە ماکیاژەوە
و نەشۆردنی روخسار پێش چوونە جێگەی خەو.
٢. خەوتن لەسەر یەکێک
لە لاکانی جەستە، هۆکارە بۆ فشارخستنە سەر لایەکی روخسار کە چرچی و زیپکە و دەرکەوتنی
هێڵی ڕەشی ژێر چاو دروست دەکات.
٣. راستەوخۆ پێش
چوونە جێگەی خەو خۆت بشۆیت بەتایبەت ئەگەر بە ئاوی زۆر گەرم بێت، هەوکردن دروست دەکات.
٤. بەکارهێنانی
ئەو کرێمانەی شەوان کە زەیتیان تێدایە هۆکار بۆگرتنی کونیلەکان و دەرکەوتنی زیپکە.
٥. بەرگی سەرین،
جێگەی خەو، بەتانی پاک نەبێت و جۆرییەتی قوماشەکەیان زیان بە پێست بگەیەنێت.