ئەم خۆراکانە تەندروستی سییەکان دەپارێزێت

PM:02:25:26/10/2025

10272 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک جۆری خۆراک هۆکارن بۆ پاککردنەوە و پارێزگاریکردن لە تێکنەچوونی تەندروستی سییەکان، وەکو سێو و ماسی سەلەمون و چەند خۆراکێکی دیکە.

ماڵپەڕی "الوطن" بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەک ئاماژەی بەو خۆراکانە کردووە کە هۆکارن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی سییەکان.

بەگوێرەی توێژینەوەکە هەموو ڕۆژێک خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سێو ئەگەرەکانی توشبوون بە هەوکردنی سییەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها ئافرەتانی دووگیان رۆژانە بە بەردەوامی سێو بخۆن منداڵەکانیان کەمتر رووبەڕووی نەخۆشی رەبووە دەبنەوە.

ماسی سەلەمون بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئۆمێگا سێ بەرگری دەکات لە نەهێشتنی بەکتریای زیانبەخش لە سییەکان و ڕێژەی هەوکردنی سییەکان کەمدەکاتەوە.

خواردنی چای سەوز کە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەستیاریی بۆنکردن و تەنگەنەفەسی، قاوەش کرداری بەدهەرسی کەمدەکاتەوە.

پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە کێشەی تەندروستی سییەکانیان هەیە دانەوێڵەکان و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C بیخۆن کە دژی هەوکردن و نەخۆشیی سییەکانن.

هەروەها لە کۆتاییدا ئەوە خراوەتەڕوو، پێویستە خەڵکی پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی بکەن کە ڕێژەیەکی زۆر لە میوە و سەوزەواتەکانی تێدابێت لەگەڵ سیر و زەنجەفیل و بڕۆکلی، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی سییەکان و بەدووربوون لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کە تووشیی سییەکان دەبن.