چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک زەیتی زەیتون بە گەدەی بەتاڵ دەخۆیت؟

AM:11:35:26/10/2025

8040 جار خوێندراوەتەوە

زەیتی زەیتون دژە هەکردن و دژە ئۆکسانە و خواردنی لەگەڵ خۆراکەکان و بەتایبەت بە گەدەی بەتاڵ چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی " Times of India" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەو گۆڕانکاریانە کردووە کە بەسەر جەستەدا دێت کاتێک زەیتی زەیتون بە گەدەی بەتاڵ دەخورێت:

١. چەوری پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.

٢. گرژی و ناڕەحەتی ڕیخۆڵەکان ناهێڵێت.

٣. هاوسەنگی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت.

٤. ددان و ئێسک بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە.

٥. ژەهر لە جەستە دەکاتە دەرەوە.

٦. هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

٧. نینۆک و قژ بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە.

٨. پاریزگاری لە مانەوەی پێست دەکات دژی نیشانەکانی پیری.

٩. دڵ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەپارێزێت.