ئەو هۆکارانەی واتلێدەکەن خواردنەوە گازییەکان نەخۆیتەوە

AM:10:23:26/10/2025

1904 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوە گازییەکان زیان بە تەندروستیی دەگەیەنن، زۆر کەس بەبێ ئەویە هەست بە زیانەکانی ئەم جۆرە خواردنەوەیە بکەن بەهۆی تامەکەیەوە یان ئەو گازەی تێیدایە رۆژانە ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن.

ماڵپەڕی "Beaumont"ی بەریتانی تایبەت بە بواری تەندروستیی ئاشکرایکردووە خواردنەوە گازییەکان بەهۆی ئەو کالۆرییە زۆرەی تێیدایە زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت و هۆکار دەبێت بۆ لاوازبوونی ئێسک.

دیارترین زیانەکانی بریتین لە:

١. هاندەرەبێت بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە دەرووی کەمەر و ورگدا، چونکە لە هەر قوتوویەکی ١٤٠ کالۆری تێدایە کە جەستە ناتوانێت بەکاریبهێنێت و بەشێوەی چەوری لە دەوری کەمەردا کۆدەبێتەوە.

٢. ئەو سۆدە و غازەی تێیدایە زیان بە دیواری ناوەوەی گەدە دەگەیەنێت و هۆکار دەبێت بۆ دڵە کزێ و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە، کە ئەگەری هەیە زیان بە سورێنچکیش بگەیەنێت.

٣. بوونی سۆدەی ناو کۆلا زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت و رووکاری دەرەوەی ددان تەنک دەکاتەوە، هۆکار دەبێت بۆ کلۆربوونی ددان.

٤. بڕێکی زۆر شەکر دەچێتە خوێنەوەیەک قوتوی مامناوەندی کۆلا زیاتر لە ٤٠ گرام شەکریتێدایەکە بە تێکرایی دەکاتە ١٠ کەوچکی بچوک لە شەکر.

٥. ئەو کافایینەی لە خواردنەوەی گازییەکاندا هەیە زیان بە میزەرۆ دەگەیەنێت و هۆکار دەبێت بۆ وشکبوونەوەی جەستە.

٦. بەهۆی بوونی ترشی فۆسفۆریک لە کۆلا و سۆدەدا کالسیۆمی ناو جەستە دەمژێت و هۆکار دەبێت بۆ نەرمبوونی ئێسک کە پێی دەڵێن "ئێسکە نەرمە".