خواردنی زەنجەفیل چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروست دەکات؟

AM:08:39:25/10/2025

19692 جار خوێندراوەتەوە

زه‌نجه‌فیل له‌وخۆراکانه‌یه‌ زۆرترین سودی ته‌ندروستیان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌کات.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی کۆڵۆمبیا، رۆژانە خواردنی زەنجەفیل سودی زۆری هەیە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

زەنجەفیل بەهۆی تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنیەوە چەندین سوودی تەندروستی هەیە، دیارترین سوودەکانی بریتین لە:

١. دابەزاندنی کۆی گشتی کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسیرید.

٢. نەهێشتنی سکچوون و ئاوسانی گەدە.

٣. کەمکردنەوەی ئازاری شەقیقە و باشترکردنی چالاکییەکانی رۆژانە.

٤. نەهێشتنی گرژبوونی سوڕی مانگانە.

٤. بەشداریکردن لە دابەزاندنی پەستانی خوێن و ڕێکخستنی شەکری خوێن.

٥. هێورکردنەوەی کۆکە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.