كهشناسی ههرێم
دهڵێت، ئهمڕۆ و سبهینێ له چهند ناوچهیهكی ههرێم بارانبارین بهشێوهی پچڕ
پچڕ دهستپێدهكات و ئهگهری ههوره بروسکەش لهناوچه شاخاوییهكان ههیه
بەتایبەت له پارێزگاى دهۆك.
ئەمڕۆ سێشەممە
٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم،
ئاسمان بەگشتى لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت، کاریگەرى ئەو نزمە پاڵەپەستۆ
لاوەزەى کە رووى لە ناوچەکە کردووە (سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییە
سنوورییەکانى و بەشێک لە ئیدارەى زاخۆ) کاریگەرییەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک
لە ناوچە سنووریەکانى پارێزگای هەولێر و شێوازى دابارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ
پچر دەبێت، ئەگەرى هەورە تریشقە لە سەر ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک هەیە.
کەشناسی
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها
لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە.
لە بارەی
کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور
دەبێت، لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى و باکوورى رۆژئاوا
دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمەباران لە سەر ئەو ناوچانە تا دوای نیوەڕۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٧
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧
پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٦ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ٢٧ پلەی
سیلیزی
ئامێدی: ٢٥
پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٢٧ پلەی
سیلیزی
کەرکوک: ٣٠
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٨
پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٦ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران:
١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣١
پلەی سیلیزی