نیشانەکانی کەمبوونەوەی زینک لە جەستەدا

AM:11:18:21/10/2025

4768 جار خوێندراوەتەوە

زینک یەکێکە لە کانزا گرنگەکان و رۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە و رەونەقدان بە پێست، هەر بۆیە کەمبوونەوەشی چەندین زیانی تەندروستیی دەبێت و نیشانەکانی لە جەستەدا دەردەکەون.

ماڵپەڕی عەینی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، دەستەی خۆراکی ئەڵمانی ئاشکرایانکردووە جەستەی ژنان رۆژانە پێویستی بە حەوت بۆ ١٠ گرام زینک هەیە و پیاوان پێویستیان بە ١١ بۆ ١٦ گرام زینک هەیە، هەر بۆیە کەمبوونی ئەم برە لە جەستەدا کاریگەریی خراپی دەبێت.

لە باوترین نیشانەکانی کەمبوونی زینک لە جەستەدا لاوازبوونی بەرگریی جەستەیە و توشبوونە بە نەخۆشییە گوازراوەکان، وشکبوونەوە و هەوکردنی پێست، لاوازبوون و شکانی نینۆکەکان و تێکچوونی هەستی بۆنکردن و تامکردن.

جگە لەو نیشانانە زیپکەی گەنجانە لەسەر روخسار دەردەکەون و توانای رژێنی ئەندامەکانی زاوزێ لاواز دەبێت، هەوکردنی جومگە رودەدات، لە منداڵدا کاریگەریی لەسەر لاوازیی گەشەی جەستەی دروست دەکات.

دەستەکە ئەو خۆراکانەیان خستووەتە ڕوو کە دەوڵەمەندن بە زینک وەک، گۆشتی سور و ماسی و کەرە و هێلکە، لەگەڵ نیسک و پاقلە و شۆفان.