ژنێک ٤٠٠ نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامدەدات

PM:06:15:20/10/2025

4776 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی کۆری زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دۆلار خەرج دەکات بۆ ئەنجامدانی ٤٠٠ نەشتەرگەری جوانکاری.

ژنێکی کۆریای باشوور لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی بەناوبانگی " tvN STORY"، مشتومڕێکی گەورەی دروست کرد دوای ئەوەی ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٢١٠ هەزار دۆلاری بۆ نزیکەی ٤٠٠ نەشتەرگەری جوانکاری خەرج کردووە.

چیرۆکەکەی جیل لی وۆن بۆ نەشتەرگەری جوانکاری لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە قۆناغێکی سەختی ژیانیدا دەستیپێکردووە، لەکاتی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی کۆلێژ کێشی زیاد بووە و هاوڕێکانی گاڵتەیان پێکردووە، دواتر لەلایەن خۆشەویستی پێشووییەوە بەردەوام ڕەخنەی لێگیراوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دروستکردبوو وای لێکردووە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدات.

ئەو یەکەم نەشتەرگەری ئاشکرا نەکرد کە ئەنجامی داوە، بەڵام ئەوە خاڵی دەستپێک بوو بۆ تێگەیشتنی لە ئەگەرەکانی نەشتەرگەری جوانکاری، بەدرێژایی هەموو ئەو ساڵانە چەندین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ کراوە، لەوانە:

- دەرهێنانی چەوری.

- گۆڕینی شێوەی گوێ.

- نەشتەرگەری پێڵوی چاو.

- نەشتەرگەری لێوی سەرەوە.

- کۆنتورکردنی چەناگە و دەموچاو.

- دەرزی فیلەر لە لێو و شان.

- بۆتۆکس بۆ ماسولکەی شان.

- دەرزی بەرزکردنەوەی مل.

- چەندین چارەسەری پێست.

جیل ژمارەی ئەو نەشتەرگەرییانەی کە ئەنجامی داوە بە نزیکەی ٤٠٠ دانە مەزەندە دەکات، لەنێویاندا ڕێکارەکانی جوانکاری و پێست.

سەرەڕای ژمارەی زۆری نەشتەرگەرییەکانی و ئەو بڕە پارە زۆرەی کە تێیدا خەرجی کردووە، جیل پەشیمان نییە لە بڕیارەکانی و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم نەشتەرگەریانە وایکردووە زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت.

باسیشی لەوە کرد کە بەردەوام سەرنجی لەسەر پاراستنی جەستە و رووخسارێتی و سەردانی کلینیکی پزیشکە جوانکارییەکان دەکات.