ئەگەر هەوکردنی_برینی_قۆڵۆنت هەیە و لەم چەند هەفتەیەی دواییدا هەستت بە باشتربوون کردووە، و نیشانەکانت چیتر بێزارت ناکەن یان کارەکانی رۆژانەت لە تاو ئازار پەکناخەن ، لەوانەیە پرسیارەکەت ئەوە بێت: ئایا من لە ڕزگاربوونمدایە؟ڕزگاربوون لە هەوکردنی برینی قۆڵۆن: مانای چییە و گرنگترین ڕێگاکانی پاراستنی!
لێرەدا چۆنیەتی گێڕانەوە دەخەینەڕوو، لەگەڵ وەڵامی باوترین پرسیارەکان
سەبارەت بەم قۆناغە.
📌چۆن بزانم لە رزگارم بووە لەم نەخۆشییە؟
هیچ پێناسەیەکی پزیشکی فەرمی نییە بۆ ڕزگاربوون لە هەوکردنی_برینی_قۆڵۆن،
بەڵام بە نەمانی نیشانەکانی و نەبوونی کاریگەریی نەخۆشییەکە لەسەر ژیانی ڕۆژانەت رەنگە
درکی پێبکەیت.
📌ئەمە مانای ئەوەیە من بەتەواوی چاک بوومەوە؟
بەداخەوە نەخێر. ڕزگاربوون بە مانای چاکبوونەوەی تەواوەتی نییە، چونکە
ڕەنگە لە داهاتوودا نیشانەکان بگەڕێنەوە. بەڵام بە پابەندبوون بە چارەسەرکردن و بەدواداچوونی
بەردەوام لەگەڵ پزیشکەکەت، دەتوانیت ساڵانێک بەبێ هیچ هەڵچوونێکی نوێ ببەیتە سەر.
📌دەتوانم واز لە خواردنی دەرمانەکانم بهێنم؟
نەخێر، پابەندبوون بە چارەسەرکردن کلیلی پاراستنی ڕزگاربوونە. توێژینەوەیەک
دەریخستووە کە ئەو کەسانەی لە کاتی چاکبوونەوەدا دەرمانەکانیان وەستاندووە، ئەگەری
دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە پێنج هێندە زیاترە. توێژینەوەیەکی دیکە دەریخستووە کە نزیکەی
٧٠%ی ئەوانەی چارەسەری خۆپارێزی وەرناگرن، لەوانەیە لە ماوەی ساڵێکدا تووشی دووبارەبوونەوەی
نەخۆشییەکە ببنەوە.
📌ئایا نیشانەکان دەتوانن بگەڕێنەوە؟
بەڵێ، دەکرێت، هەرچەندە دڵنیا نییە. تەنانەت لە کاتی ڕزگاربووندا، ڕەنگە
ناوبەناو تووشی ئازاری سک یان سکچوونێکی سووک بیت و پێشبینیکردنی کەی ڕوودەدات ئەستەمە.
📌چی یارمەتیم دەدات لە سەلامەتی بمێنمەوە؟
-بەردەوامبوون لە خواردنی دەرمانەکانت بەپێی
ڕێنمایی پزیشکەکەت.
-بەدواداچوونی پزیشکی بەردەوام بۆ چاودێریکردنی
بارودۆخەکەت.
پاراستنی شێوازێکی ژیانی تەندروست بەم شێوەیە:
-خواردنەوەی ئاوی پێویست.
-خواردنی خۆراکی جۆراوجۆر و بەسوود.
-کەمکردنەوەی فشار.
-خەوتنی پێویست.
-وەرزشکردن بە بەردەوامی، وەک هەندێک بەڵگە
نیشانی دەدەن لەوانەیە مەترسی دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە کەم بکاتەوە.
📌چۆن بزانم دووبارە تووشبوومەتەوە ؟
-زۆر جوڵەی ڕیخۆڵە.
-سکچوون.
- خوێن لە پیساییدا.
-ئازاری سک.
- هەستکردن بە ماندوێتی و ماندووبوون.
- نەمانی ئارەزووی خواردن یان کێشی لەش.
ئەگەر ئەمە ڕوویدا، دەستبەجێ پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە بۆ ئەوەی نیشانەکانت
ڕوون بکاتەوە و پلانی چارەسەری نوێ دابڕێژێت بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی.