کەشناسی هەرێم
دەڵێت، سبەینێ ئەگەرى بارینى نمە باران لە درەنگانى شەودا لە ناوچەکانى باکوورى
رۆژئاوای هەرێم هەیە، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم، پلەی گەرماش لە خوار ٣٣ پلەی
سیلیزییە و بەردەوامە لە نزمبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە
١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور
دەبێت لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى دروست بوونى تۆزێکى کەم،
بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمدا، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی
سبەینێ دەشڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان لە پارێزگای دهۆک و ناوچە
شاخاویەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو
لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە درەنگانى شەودا لە ناوچەکانى باکوورى رۆژئاوای
هەرێم، هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە.
وتیشی، پلەی
گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:
هەولێر : ٢٧
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٦ پلەی
سیلیزی
زاخۆ:٢٦پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٣
پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٨ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٣٠
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٧
پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٥ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٣
پلەی سیلیزی