پیاوێک بۆ تاقیکردنەوەی کەسە نزیکەکانی وا خۆی نیشان دەدات کە مردووە

AM:10:17:19/10/2025

344 جار خوێندراوەتەوە

بۆ تاقیکردنەوەی خۆشەویستی دەوروبەرەکەی، پیاوێکی هیندی نواندن دەكات و وا خۆی نیشان دەدات کە مردووە، بەڵام کەسە نزیکەکانی تووشی سەرسوڕمانی دەکەن.

لە ڕووداوێکی سەرنجڕاکێشدا کە مشتومڕێکی زۆری لە سۆشیال میدیاکاندا دروست کرد، موهان لالی تەمەن ٧٤ ساڵ بۆ تاقیکردنەوەی خۆشەویستی هاوڕێ و کەسوکارەکەی، نواندن دەكات و وا خۆی نیشان دەدات کە مردووە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، لال لەناو تابوتێکدا پاڵکەوتووە و ئاگاداری دەوروبەرەکەی بووە، هەواڵی پرسەکە بە خێرایی بڵاوبووەوە و سەدان گوندنشین بەشداری پرسەکەیان کردووە و نیگەرانییەکی زۆریان پێوە دیاربووە.

لال ئەو ڕووداوەی بە ئەزموونێکی کەسی ناو بردووە بۆ ئەوەی بزانێت کێ دوای کۆچی دوایی ماتەمینی بۆ دەگێڕێت، ڕوونیشی کردەوە بە شێوەیەکی گشتی دوای مردن خەڵک تابوتەکەت هەڵدەگرن و دەگرین، بەڵام من ویستم بە چاوی خۆم بیبینم تا لە ژیاندا بووم.