پێنج هەنگاوی سادە بۆ نەهێشتنی خێرای ئاوسانی سک

AM:08:49:19/10/2025

10340 جار خوێندراوەتەوە

ئاوسان بەهۆی قۆڵۆنەوە یەکێکە لە گرفتە باوەکانی هەرس، بەشێکی زۆری خەڵکی تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن بەهۆی غازات، قەبزی، یان کۆبوونەوەی شلەمەنییەکان.

بەپێی وتەی برین دیسانتیس پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس ئاماژە بەوە دەکات کە ناسینەوەی وردی هۆکارەکە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئاوساوانەکە درێژخایەن نەبێت، بەڵام چەند چارەسەرێک هەیە کە دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی خێرای نیشانەکان، ئەوانیش بریتین لە:

١. زەیتی نەعنا ئەمە چارەسەرێکی کاریگەرە، دەتوانرێت وەک چایەک یان کەپسولێک بخورێت کە ڕاستەوخۆ دەگاتە ڕیخۆڵەکان.

٢. ڕۆیشتن و چالاکیی جەستەیی، ئەمەش یارمەتی جوڵاندنی ڕیخۆڵەکان و دەرکردنی غازات دەدات.

٣. مەساجکردنی سک، یارمەتی جوڵاندنی غازی گیریخواردوو دەدات، واباشە بە جوڵەیەکی بازنەیی مەساجی سک بکرێت و لە لای ڕاستەوە دەست پێبکرێت.

٤. بەڕۆژووبوونی شەوانە، دوای نانخواردنی ئێوارە خۆت بەدووربگرە لە خواردنی دیکە و سنووردارکردنی خۆت بە ئاو تا بەیانی ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گەشەی بەکتریا لە ڕیخۆڵە باریکەدا.

٥. خەوتنی پێویست و تەکنیکەکانی پشوودان وەکو مێدیتەیشن یان یۆگا فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، بەم شێوەیەش تێکچوونی کۆئەندامی هەرس کەمدەکاتەوە.