کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات سبەینێ خۆڵبارین
دەستپێبکاتەوە و دەشڵێت چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەراستی هەفتەدا لە هەرێم باران
ببارێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی
عێراق باسی لەوەکرد، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با زیاددەکات، لە
ئەنجامی ئەو بایەدا تەپ و تۆز لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دروست دەبێت.
هاوکات، کەشناسی پێشبینیش دەکات، لە ناوەراستی
ئەم هەفتەیەدا هەورێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکە دەگرێتەوە و باران لە ناوچە
شاخاوییەکانى هەرێم دەبارێت.