لە حاڵەتێکی دەگمەن دەرکەوتووە ژنێک خاوەنی سێ گورچیلەیە

AM:11:01:18/10/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

لە حاڵەتێكی پزیشكیی دەگمەندا، پزیشكان لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بۆیان دەركەوت ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ خاوەنی سێ گورچیلەیە.

ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ بۆ چارەسەر چووە بۆ نەخۆشخانە و بە رێکەوت دەرکەوتووە خاوەنی سێ گورچیلەیە .

ژنەکە بۆ چارەسەری ئازاری میزەڵدانی چووە بۆ نەخۆشخانە و دوای گرتنی وێنەی تیشکیدکتۆرەکان بۆیان دەرکەوتووە خاوەنی سێ گورچیلەیە و هەر سێ گورچیلەکەی بە شێوەیەکی ئاسایی ئیشدەکەن.

ئەم حاڵەتە ناویSupernumerar Kidneـەوحاڵەتێکی زگماگی دەگمەنە و تەنها ١٠٠ حاڵەت لە جیهاندا تۆمارکراوە.