چ کاتێک ئارەقکردنەوە مەترسیدارە؟

AM:10:54:18/10/2025

13556 جار خوێندراوەتەوە

لە هەندێک لە حاڵەتەکاندا ئارەقکردنەوەی زیاد لە سنور ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەیەکی تەندروستی و پێویستی بە چارەسەر وەرگرتن هەیە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا ئاماژە بە کۆمەڵێک لەو حاڵەتانە کراوە کە دەریدەخەن ئارەقکردنەوە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەیەکی تەندروستی، ئەگەر بەم جۆرە بوو:

١. ئەگەر هەستای لە خەو و ئارەقی ساردت کردبووەوە و سەرینەکەت تەڕبوو.

٢. ئەگەر ئارەق بە هەموو جەستەتدا هاتە خوارەوە نەک تەنها سەر و روخسار و ژێر باڵەکان و دەست و قاچەکانتدا.

٣. ئەگەر تەنها یەكلای جەستەت ئارەقی کردەوە.

٤. ئارەقکردنەوەکە نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بوو وەک ماندوێتی، خەوزڕان، تینوێتی، میزکردنی زۆر یان کۆکە.

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئارەقکردنەوەی لەڕاددەبەدەر بەهۆی بوونی کێشەیەکەوە روودەدات،وەک غودەی دەرەقی یاخود بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەوە، بۆیە پێویستە لەو حاڵەتانەدا سەردانی پزیشک بکرێت.