خورما یەکێکە
لە خۆراکە سەرەکییەکان، سوودێکی زۆری تەندروستی هەیە بەڵام بۆ توشبووانی نەخۆشی
شەکرە جێگەی نیگەرانییە کە ئایا گونجاو بیخۆن یان نا؟
ماڵپەڕی
هێڵسی لاینی بەریتانی لەو بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، لە خورمایەکدا ٦٧ کالۆری و ١٨
گرام کاربۆهیدراتی تێدایە، کە بەو جۆرە دەتوانێت کۆنترۆڵی شەکری ناو خوێن بکات،
بەڵام کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە ئاسان نییە، هەر بۆیە
ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن کە خورما بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخۆن وەک بەشێک لە خۆراکی
هاوسەنگ.
ڕێژەی گلایسیمیکی
خورما لە نێوان ٣٥ بۆ ٥٥ دایە بەپێی جۆراوجۆری و پێگەیشتنیان، ئەمەش وایکردووە کە
هەڵبژاردەیەکی باشتر بن بە بەراورد بە شەکرە پاڵاوتەکان.
ئەو ڕیشاڵی خۆراکییەی
لە خورمادا هەیە، هەڵمژینی شەکر بۆ ناو خوێن خاو دەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن
لە بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا.
خورما دژە ئۆکسێنەری
بەهێزی تێدایە کە هەوکردن و فشاری ئۆکسجین کەمدەکاتەوە، ئەم دوو هۆکارەش پەیوەستن
بە نەخۆشی شەکرە و ئاڵۆزییەکانیەوە.
خورما سەرچاوەیەکی
باشی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمە، کە دوو کانزای گرنگن بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و
شەکری خوێن.
بۆ ئەوەی دڵنیا
بیت کە خورما کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی شەکری خوێن نابێت، باشترە ئەم ڕێنماییانە
جێبەجێ بکەیت:
١. بە ڕێژەیەکی
مامناوەند خورما بخۆن، رۆژانە یەک بۆ سێ دەنک خورمان گونجاوە.
٢. نەخۆشانی
شەکرە پێویستە دوای خواردنی خورما چاودێری ئاستی شەکری خوێنیان بکەن بۆ ئەوەی
بزانن جەستەیان چۆن وەڵامی دەداتەوە.
٣.
خورما دەتوانرێت لەگەڵ سەرچاوەی پرۆتین یان چەوری تەندروست بخورێت، وەک گوێز یان
ماست، ئەم تێکەڵەکردنەش هەڵمژینی شەکر خاو دەکاتەوە و یارمەتی سەقامگیرکردنی ئاستی
شەکر دەدات.
ئەگەر بە ڕێژەیەکی
مامناوەند بخورێت، خورما دەتوانێت زیادکردنێکی تەندروست و بەتام بێت بۆ خۆراکی نەخۆشێکی
شەکرە، بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ خۆراکەکانی دیکە تێکەڵ دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە جێگیربوونی
ئاستی شەکر لە خوێندا بەڵام هەمیشە گرنگە ڕاوێژ بە پزیشک یان پسپۆڕی خۆراک بکەیت بۆ
دیاریکردنی قەبارەی بەشە گونجاوەکەی بۆ هەر کەسێک.