توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی ئەمریکا دوو قۆناغی
تایبەتی لە ژیانی مرۆڤدا ئاشکرا کردووە کاتێک نیشانەکانی پیربوون لەناکاو خێراتر دەبن،
یەکەمیان لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا، دووەمیان لە دەوروبەری تەمەنی ٦٠ ساڵیدا.
لە ماڵپەری
" eremnews" بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ڕوونیان کردەوە کە ئەم دوو قۆناغە ڕەنگە هۆکاری زیادبوونی
تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی بێت وەک نەخۆشی ماسولکە ، ئێسک ، کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان.
ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شەپۆلی یەکەمی
گۆڕانکارییەکان پەیوەستە بە کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان هەروەها میتابۆلیزمی و
چەورییەکانی جەستە.
شەپۆلی دووەم کە لە دەوروبەری تەمەنی ٦٠ ساڵیدا
دەردەکەوێت، پەیوەندی بە تێکچوونی ڕێکخستنی سیستەمی بەرگری، تێکچوونی میتابۆلیزمی
کاربۆهیدرات و کارکردنی گورچیلەوە هەیە، خێرابوونی پیربوونی پێست و ماسولکەکان لە
هەردوو قۆناغەکەدا بەدی دەکرێت.
بەڵام توێژەران جەختیان لەوە کردەوە کە شێوازی
ژیان وەک هۆکارێکی گرنگ دەمێنێتەوە بۆ خاوکردنەوە یان خێراکردنی پیربوون، ئەمەش بەو
مانایەیە کە خۆراکی هاوسەنگ و چالاکیی جەستەیی و پاراستنی کێشی تەندروست دەتوانێت
کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر ڕێژەی پیربوون.
هەروەها شارەزایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە وەرزشی
بەردەوام ئەگەری مردنی پێشوەختە کەمدەکاتەوە بە تایبەتی لە کەسانی پێگەیشتوودا ، خەوی
باش ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پاراستنی تەندروستی مێشک، یارمەتی مێشک دەدات لە باشترکردنی
بیرەوەری و پاراستنی ئەرکی مەعریفی.
توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی نیشانەکانی پیربوون
راستەوخۆ دەرناکەوێت، هەڵبژاردنی شێوازی ژیانێکی تەندروست یارمەتیدەرە لە خاوکردنەوەی
ئەم پرۆسەیە و هێشتنەوەی جەستە و دەروون بە گەنجی بۆ ماوەیەکی زۆر.