ئەو کەسانەی بەدەست کەمخەویەوە دەناڵێنن ئەم میوەیە بخۆن

PM:12:12:17/10/2025

10480 جار خوێندراوەتەوە

سوودەکانی خواردنی مۆز پێش خەوتن سەرسوڕهێنەرە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کەمخەویەوە دەناڵێنن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "sayidaty" مۆز چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، بەم شێوەیە:

١. مۆز مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکان دەدات، جگە لە تریپتۆفان کە بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین و میلاتۆنین بەرز دەکاتەوە، جەستە ئامادە دەکات بۆ خەوتن.

٢. بوونی تریپتۆفان و میلاتۆنین لە مۆزدا یارمەتیدەرە بۆ خێرا خەوتن، کەمخەوی کەم دەکاتەوە.

٣. مۆز هەرسکردنی ئاسانە و یارمەتی کەمکردنەوەی دڵەکزێ و ناڕەحەتی شەوانە دەدات.

٤. بەهۆی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمەوە مۆز لە کاتی خەوتندا گرژبوون کەمدەکاتەوە.

٥. شەکرە سروشتییەکانی مۆز بە هێواشی هەڵدەمژرێن، بە درێژایی شەو وزەی جەستە دەپارێزن بەبێ ئەوەی لەناکاو شەکر زیاد بکات.