ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی جیابوونەوەی هونەرمەند
ڕاغب عەلامە لە هاوسەرەکەی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.
دوای ئەوەی هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوبووەوە ڕاغب
عەلامە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە
فەرەنسا بڵاوکردەوە، نوسیبووی " خۆشەویستی تۆ لە دڵ و ڕۆحمدایە"
بەم شێوەیەش ئەو هونەرمەندە کۆتایی بە هەموو ئەو
دەنگۆیانە هێنا کە باسی لە جیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەرکەی دەکرد.