سەیف نەبیل لە رووداوێکی مەترسیدار رزگاری بوو

AM:09:13:14/10/2025

21512 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی عێراقی سەیف نەبیل لە رووداوێکی ترسناک رزگاری بوو دوای ئەوەی یارییە ئاگرینەکان لەکاتی کۆنسێرتێکدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان تەقینەوە و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو ئامادەبووان دروستکرد.

بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە ئەو ساتەیان تۆمار کردووە کە سەیف نەبیل نزیک ئامێرێکی یارییە ئاگرینەکان دەبێتەوە و یەکێک لە گۆرانییەکانی پێشکەش دەکات بەڵام لەناکاو بڵێسەی ئاگر لە یارییە ئاگرینەکانەکانەوە بەرزدەبێتەوە بەر دەموچاوی دەکەوێت، ئەمەش ناچاری کرد بە خێرایی دوور بکەوێتەوە بۆ ئەوەی بریندار نەبێت.

ڤیدیۆکە کارلێکی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کردووە هەوادارانی ترسی خۆیان بۆ هونەرمەندەکە دەربڕی و خۆشحاڵی خۆیان بە سەلامەتی ئەو هونەرمەندە دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە دەکرا ڕووداوەکە بە کارەسات کۆتایی پێبهاتایە.

شایانی باسە کە سەیف نەبیل لەم دواییانەدا ئەلبوومە نوێیەکەی لە ئێوارەیەکی هونەریدا نمایش کرد کە ژمارەیەک هونەرمەند و پیشەگەری میدیا و هەوادارانی ئامادەی بوون و هەڵبژاردەیەک لە گۆرانی ئەلبوومەکەی پێشکەش کرد.

ئەلبومەکە نۆ گۆرانی لەخۆدەگرێت کە بریتین لە "أخذ الروح"، "عم جن"، "فريدة"، "راسلتك"، "أم الشامات"، "فوضى ملامحي"، "يا مهيوب"، "يمكحله"، "وأه من الشوق".

\