ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی زوو سپیبوونی قژ

AM:08:52:09/10/2025

24480 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس لە تەمەنێکی هەرزەکاریدا قژیان تاڵی سپیی تێدەکەوێت بەتایبەت تەمەن بیستەکان، کە توشی بێزارییان دەکات و گەورەتر لە تەمەنی خۆیان دەردەکەون.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24" لە پاڵ هۆکارە بۆماوەییەکان کە ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە زوو دەرکەوتنی تاڵی سپیی لە قژدا، کۆمەڵێک هۆکاری دیکەش پاڵنەرن بۆ ئەو گرفتە، ئەوانیش:

١. دڵەڕاوکێی:

بەردەوامبوون لەسەری ماندوێتی خانەکانی ڕەگی قژی لێدەکەوێتەوە و لە ئەنجامدا تاڵی سپیی لە قژدا دەردەکەون.

٢. نەخۆشییە جیاوازەکان:

وەک نەخۆشیی لاوازبوونی سیستمی بەرگریی جەستە و تێکچوونی چالاکی غودەی دەرەقی و چەندین نەخۆشی دیکە.

٣. کەمبوونەوەی ڤیتامینەکان لە جەستەدا:

بەتایبەت ڤیتامین بی ١٢، ئەو کەسانەی ڕووەکخۆرن زیاتر ڕوبەروی کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە دەبنەوە، چونکە زیاتر لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا هەیە.

٤. جگەرەکێشان:

ئەو نیکۆتینەی لە جگەرەدا هەیە زیان بە رەگی قژ دەگەیەنێت، لەهەمان کاتدا قژ رەونەق و جوانی لەدەستدەدات و زوو سپی دەبێت.