ئایا پیاز یارمەتی تووشبووانی شەکرە دەدات؟

AM:08:27:09/10/2025

4604 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە پیاز کاریگەری لە کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم هەیە، بەتایبەتی کاتێک بە هاوبەشی لەگەڵ دەرمانی مەتفۆرمین بەکاردەهێنرێت.

بەپێی توێژینەوەکە کە لەسەر مشک ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە پیاز ئاستی شەکری خوێنی تا ٥٠٪ لە مشکی تووشبوو بە شەکرەدا کەمکردووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی کەمکردووەتەوە ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی تەندروستی دڵ و میتابۆلیک بەرەوپێش دەبات.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە پیاز دەتوانرێت بە چەندین شێوە بخورێت، وەک بە کاڵی لە زەڵاتەدا، یان لە شۆربادا بکوڵێنرێت، یان وەک خواردنێکی لاوەکی لەگەڵ ژەمەکاندا بخورێت وەک زیادکردنێکی تەندروست و کەم کالۆری کە میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە و پاڵپشتی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە دەکات.

هەرچەندە ئەنجامەکان ئومێدبەخشن، بەڵام شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ پشتڕاستکردنەوەی کاریگەریی پیاز لەسەر مرۆڤ، بەڵام وەک تەواوکەرێکی خۆراکی سادە و کاریگەر دەمێننەوە بۆ پشتگیریکردنی نەخۆشی شەکرەی سروشتی و بەڕێوەبردنی کۆلیسترۆڵ.