کالیسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکان کە جەستە پشتی پێ دەبەستێت
بۆ پاراستنی ئەرکە گرنگە بەهێز و هاوسەنگەکانی.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "endocrinecenter" بڵاوکراوەتەوە،
کالیسیۆم گرنگییەکەی تەنها لە ئێسک و ددانەکاندا سنووردار نییە، بەڵکو نزیکەی هەموو
خانەکانی جەستە دەگرێتەوە، لە ماسولکەکانەوە تا دەمارەکان و پێست، هەرچەندە لەجەستەدا
بڕێکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە، بەڵام هەر ناهاوسەنگییەک ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی
و دەرکەوتنی دەرەکیت دەبێت، بەتایبەت پێست و نینۆکەکان، کە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی
ناوەوەی جەستەیە.
کالیسیۆم بەشدارە لە کۆمەڵێک ئەرکی گرنگدا، وەک گرژبوونی
ماسولکەکان، ڕێکخستنی لێدانی دڵ، گواستنەوەی سیگناڵی دەمارەکان، مەینبوونی خوێن و
دەردانی هۆرمۆنەکان، بەڵام ئەم کانزایە نزیکەی ٩٩% لە ئێسک و ددانەکاندا وەک یەدەگێکی هەمیشەیی هەڵدەگیرێت.
کاتێک جەستەت لە ڕێگەی خۆراک یان تەواوکەرەکانەوە کەمتر
کالیسیۆم بەدەست دەهێنێت، دەست دەکات بە وەرگرتنی ئەم یەدەگە بێدەنگەی ناو ئێسکەکان،
بە تێپەڕبوونی کات ئێسکەکانت زیاتر ناسک دەبن، لە کاتێکدا نیشانەکانی دیکە دەست دەکەن
بە دەرکەوتن، ئاگادارت دەکەنەوە کە جەستەت چیتر بەشی پێویست ناکات.
پێست و نینۆک لە هەستیاریترین ئەندامەکانن بۆ گۆڕانکارییەکانی
ناوەوەی جەستە کاتێک ئاستی کالیسیۆم دادەبەزێت، نیشانە وردەکان لەسەر ڕووی دەرەوە
دەردەکەون پێش ئەوەی نیشانەکانی ناوەوە دەربکەون.
لێرەدا باوترین نیشانەکان دەخەینەڕوو:
١. لاوازبوون یان شکانی نینۆکەکان.
٢. وشکبوونەوەی پێست.
٣. زیادبوونی کێشەکانی پێست وەک ئەکزیما و سەدەف.
٤. گرژبوونی ماسولکەکان.
٥. هەستکردن بە ماندووێتی بەردەوام.
٦. خراپی بیرەوەری و کێشەی تەرکیزکردن.
٧. ناڕێکی لێدانی دڵ.