بیستۆکێک وردبینییەکی مێشک دەستنیشان دەکات

AM:10:42:08/10/2025

304 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی کۆریای باشوور بە پاڵپشتی سامسۆنگ و Medical AI بیستۆکێکی زیرەکیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت چالاکییە کارەباییەکانی مێشک لە ڕێگەی هەستەوەرەکانی ناوەوە تۆمار بکات.

ئەم تەکنەلۆژیا داهێنەرە ئامانجی ئەوەیە چاودێریکردنی کارەکانی مێشک ئاسانتر و گونجاوتر بکات لە ژیانی ڕۆژانەدا، بیستۆکەکە پشت بە ئەلکترۆدێکی بچووک دەبەستێت کە لەناو گوێچکەکاندا دانراون، کە سیگناڵەکانی مێشک دەپێون کە پەیوەندییان بە ئاستی وریایی و خەواڵوویی و تەنانەت ئارەزووەکانی بەکارهێنەرەوە هەیە.

بە پێچەوانەی ئامێرە تەقلیدییەکانی ئەلکترۆئێنسفالۆگرام (EEG) کە پێویستیان بە کڵاوی گەورە هەیە، دیزاینی ئەم ئامێرە نوێیە وایان لێدەکات کە گونجاو بن بۆ بەکارهێنان لەکاتی کارکردن، هاتووچۆ، یان خەوتن.

دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان، سیگناڵەکانی مێشک دەنێردرێت بۆ مۆبایلێکی زیرەک، لەوێ زیرەکی دەستکرد شیکارییان بۆ دەکات و زانیاری بەسوود دەردەهێنێت.

تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە سیستەمەکە دەتوانێت بە وردی 100% پێشبینی هەڵبژاردنی موزیک یان ڤیدیۆی بەکارهێنەر بکات و دەتوانێت بە وردی ساتەکانی کەمبوونەوەی تەرکیز دەستنیشان بکات.