گۆڕانکاریی
هۆڕمۆن و بۆماوەییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی دەرکەوتنی زیپکەی گەنجانەن، لەهەمان
کاتدا سیستمی خۆراک ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە زیادبوونی ئەو گرفتەدا.
ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی هارییت سمیس
پسپۆڕی خۆراک و براوەی خەڵاتی زانستی لە بوارەکەدا ئاماژەی بە سێ خۆراک کردووە کە
بۆ نەمانی زیپکە و سافبوونی پێست لە خواردنی دوربکەونەوە.
یەکەم: بەرهەمە شیرەمەنییەکان وەک ماست و شیر و پەنیر.
دووەم: شیرینییەکان ئەو خۆراکانەی ئاستی شەکر تێیاندا بەرزە.
سێیەم: چەوری تێر وەک گۆشتی سورەکراو و پاقلاوە و ئیشە هەویرییە چەورە و
شیرینەکان، لە بەرامبەردا چەوری سود بەخش بخورێت وەک زەیتەکانی ماسی و ئەڤۆگادۆ و
چەرەسات.
ئەو پسپۆرە ئامۆژگاریی خەڵکیش دەکات، بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی ساف و جوان
پێویستە خواردنی تەندروست بخورێت وەک سەوزە و پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵەکان، زەیتی
زەیتون و چەرەسات، کە ڕێژەی دەرکەوتنی زیپکە کەمدەکەنەوە.