لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە گرنگی بەم ڤیتامینانە بدەن

AM:08:50:07/10/2025

33616 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی ٤٠ ساڵی خانمان دەست دەکەن بە هەستکردن بە گۆڕانی هۆرمۆن و جەستەیی کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر وزە و تەندروستی ئێسک و پێست و باری دەروونییان هەبێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، شارەزایانی بواری خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڤیتامینەکان ئامرازێکی یارمەتیدەرە لە چوارچێوەی ژیانێکی تەندروست و هاوسەنگدا، لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ژمارەیەکی سنووردار لە ڤیتامین و کانزاکان بۆ خانمان لە تەمەنی ناوەڕاستدا گرنگتر دەبن، هاوکات زۆر خواردنی تەواوکەرەکان بەبێ چاودێری پزیشکی ڕەنگە ئەنجامە نەرێنییەکانی لێبکەوێتەوە.

ئەم ڤیتامین و کانزایانەش بریتین لە:

١. ڤیتامین D دوای تەمەنی چل ساڵی پێویستە بۆ بەهێزکردنی ئێسک و بەرگری جەستە هەروەها ڤیتامین D یارمەتی هەڵمژینی کالیسیۆم و پاراستنی هێزی ماسولکەکان دەدات.

٢. کالیسیۆم و مەگنیسیۆم بەو پێیەی پسپۆڕان پشتڕاستی دەکەنەوە کە کالیسیۆم پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک، لە کاتێکدا مەگنیسیۆم بەشدارە لە هەڵمژینی کالیسیۆم و پەستانی خوێن و خەوتن ڕێکدەخات.

٣. لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا توانای جەستە بۆ هەڵمژینی ڤیتامین B12 لە خۆراکدا کەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی و خراپی بیرەوەری یان تەرکیز، ئاستی چاودێریکردن پێشنیار دەکرێت بەتایبەتی بۆ ڕووەکخۆرەکان یان ئەوانەی خۆراکی کەم پرۆتینی ئاژەڵان پەیڕەو دەکەن.

٤. ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی تەندروستی دڵ و مێشک و ڕێکخستنی باری دەروونی لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا. ئەم ترشانە لە ماسییە چەورەکاندا زۆرن وەک سەلەمون و ساردین و ماکرێل، یان لە تەواوکەرە خۆراکییەکان.

سەرەڕای گرنگی ئەم ڤیتامین و کانزایانە، شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە زیادەڕۆیی لە خواردنی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و پێویستە بە رێژەیەکی مامناوەند بخورێت.

لەم چوارچێوەیەدا، پسپۆڕی خۆراکی بەریتانی سارا شێنکمان جەختی لەوە کردەوە کە " باشترین ڕێگە بۆ خانمانی سەروو ٤٠ ساڵ ئەوەیە کە گوێ لە جەستەیان بگرن و پشکنینی بەردەوامیان بۆ بکرێت و خۆراکی جۆراوجۆر بخۆن چونکەهاوسەنگی بنەمای باشبوونی تەندروستییە نەک زیادەڕۆیی لە خواردن"