توێژینەوەیەک: رۆژەکەت بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو دەستپێبکە

AM:08:44:05/10/2025

2164 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەم دواییە، ئاو چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت، بەتایبەتی ئەگەر ڕۆژانە لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی توێژینەوەی ژینگەیی و تەندروستی گشتی بڵاو کراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە خواردنەوەی ئاو جگە لە نەهێشتنی هەستی تینوێتی چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر هەست بە بە ماندوێتی بەردەوام دەکەیت و تووشی هەندێک کێشەی تەندروستی بوویت ئەوا دەکرێت هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ هەندێک خووی هەڵە کە رۆژانە ئەنجامیان دەدەیت، بۆ چارەسەری ئەو کێشانەش رۆژانە بە خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ رۆژەکەت دەستپێبکە، بەم شێوەیەش چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ:

١. هەست بە چالاکی و وزە دەکەیت.

٢. یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

٣. دڵەکزە کەمدەکاتەوە.

٤. تەندروستی پێست باشتر دەکات.

٥. گەشە و بریقەی قژ زیاتر دەکات.

٦. پارێزگاری لە تووشبوون بە بەردی گورچیلە دەکات.

٧. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە.

٨. تەندروستی مێشک باشتر دەکات.