توێژەران هیواخوازن ئەم ڤاکسینە کاریگەری لەسەر
سیستمی بەرگری جەستە دروست بکات بەرپەرچدانەوەی دروستبوونی زیبکە بەتایبەت لە هەرزەکاراندا
بکات.
نزیکەی ٨٠%ی هەرزەکاران لە سەرانسەری جیهاندا
تووشی زیپکە دەبن، کە رەنگە تا تەمەنی گەورەیی بەردەوام بێت. بەهۆی ئەوەی سەرهەڵدانی
زیپکە دەتوانێت هاوکات بێت لەگەڵ قۆناغی گەشەکردن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر
کەسەکە دروست دەکات وەک کەمبوونەوەی متمانەبەخۆبوون، خەمۆکی، گۆشەگیری.
ئەنجالی مەهتۆ پزیشکی پێست لە بەریتانیا
رایگەیاند " چارەسەرە کاتییەکان کاریگەری لاوەکی دروست دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار
زیپکە چەند مانگێک دوای کۆتایی هاتنی چارەسەرکردن دووبارە دەبێتەوە، بۆیە پێویستمان
بە چارەسەرێک هەیە کە بەڕاستی بتوانێت کۆتایی بە زیپکە بهێنێت"
زیپکە لە ژێر کاریگەری هۆرمۆن و جیناتدایە، بەڵام
بەهۆی هەوکردن و برینەکانەوە دروست دەبێت کە بەهۆی بەکتریاکانەوە لە کونیلە گیراوەکانەوە
گەشە دەکەن.
توێژەران باس لەوە دەکەن کە ڤاکسینەکە وەک ڕێکارێکی
خۆپارێزی کاردەکات و چارەسەری حاڵەتەکە دەکات، بەشێوەیەک کە رووبەرووی سیستمی بەرگری
دەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەم بەکتریایە دروستکەرانەی زیپکە بکەنە ئامانج، مەهتۆ دەڵێ
"کاتی پێویست بووە بۆ ئەوەی بوارەکە وەک نەخۆشییەکی ڕێکخستنی بەرگری جەستە
مامەڵەی لەگەڵ زیپکەدا بکات، نەک تەنها پرسێکی ڕووکەش".
لە ئەمریکا ئەو کەسانەی کە زیپکەیان هەیە بە شێوەیەکی
گشتی ساڵانە ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی خەرج دەکەن بۆ بەرهەمە بێ دەرمانەکان کە بۆ چارەسەرکردنی
پەڵە و زیپکە دروستکراون.
کۆمپانیای سانۆفی دەرمانسازی لە پاریس پێشنیاری
ئەوە دەکات کە ئەو ڤاکسینەی زیپکەیە کە پەرەی پێدەدات دەتوانێت داهاتی ساڵانە زیاتر
لە دوو ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت.
کۆمپانیاکە تا ٤٠٠ کەس کە زیپکەی مامناوەند تا
توندیان هەیە لە ئەمریکا وەرئەگرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە تاقیکردنەوەی کلینیکی قۆناغی
یەکەمدا بکەن، شداربووان سەرەتا دوو دەرزی و دوای ساڵێک دەرزییەکی دیکەیان پێدەدرێت،
هەروەها سانۆفی بەنیازە ٢٠٠ کەسی دیکە کە زیپکەی سووکیان هەیە بۆ دووەم تاقیکردنەوەی
کلینیکی لە سەنگافورە وەربگرێت.
ئەم تاقیکردنەوانە دوای تاقیکردنەوەکانی سانۆفی
لەگەڵ مادەی ڕێگریکردن لە زیپکە لە مشکدا دێن، توێژەران دوو جۆری ڤاکسینەکەیان لە
ئاژەڵەکاندا تاقیکردووەتەوە، یەکێکیان پارچە پرۆتینی بەکتریاکانی پەیوەست بە زیپکە
لەخۆدەگرێت، ئەوی دیکەشیان لە پارچەی RNAی نێردراو پێکهاتووە کە ئەم پرۆتینانە
کۆد دەکەن، دوای دەرزی لێدانی مشکەکان، تیمەکە پشکنینیان کرد بۆ ئەوەی بزانن ئایا
ئاژەڵەکان دژەتەنیان بەرهەم هێناوە یان نا.
ژان فرانسوا تۆسانت، کە نوسەری سەرەکی توێژینەوە
و پەرەپێدانی ڤاکسینەکەیە لە کۆمپانیای سانۆفی دەڵێت "ئەگەر بتوانین بەکارهێنانی
ئانتیبایۆتیک کەم بکەینەوە، ئەوا بەشێکی زۆری خەڵکی دەتوانن سوودمەند بن و
چارەسەری تەواوەتی لە چارەسەرکردنی زیپەکەدا وەربگرن"
هەروەها دکتۆرجۆرج لیو لە زانکۆی کالیفۆرنیا و
هاوکارەکانی کار لەسەر ڤاکسینی زیپکە دەکەن بەڵام ڕێگەیەکی جیاوازیان گرتۆتەبەر، لەبری
بەکارهێنانی mRNAئەنزیمێک دەکەنە ئامانج کە پێی دەوترێت "hyaluronidase"
کە لە لایەن بەکتریا دروستکەرەکانی زیپکەوە دەردرێت، هیالۆرۆنیدایز ترشی هیالۆرۆنیک
دەشکێنێت، کە مادەیەکی پارێزەرە و لە لایەن پێستەوە بەرهەم دێت، ئەمەش وەڵامی هەوکردنەکە
دەداتەوە کە وەک زیپکە دەردەکەوێت.
تیمەکەی تاقیکردنەوەیان لەسەر مشکەکان کرد و ئەنجامەکە
بە ڕوونی دەریخست کە ڤاکسینەکە ڕێگری لە سەرهەڵدانی زیپکە لە مشکدا کردووە بەڵام
لەلایەن هەردوو لایەنەوە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت.