ئایا جەستن بیبەر بە هاوسەرگیرییەکەی سێلینا گۆمێز نیگەرانە؟

PM:04:52:29/09/2025

6256 جار خوێندراوەتەوە

دوایی هاوسەرگیریکردنی خانمە هونەرمەند سێلینا گۆمێز، جەستن بیبەر بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی مشتومڕێکی زۆری دروست کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24" هونەرمەند جەستن بیبەر ڕووبەڕووی رەخنەیەکی زۆری بوەوە دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە،کە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای هاوسەرگیری سێلینا گۆمێزی خۆشەویستی پێشووی لەگەڵ بەرهەمهێنەری میوزیک بینی بلانکۆدا بوو.

جەستن بیبەر زنجیرەیەک وێنەی خۆی بڵاوکردەوە لە یاریگای "The League Arena"لە لۆس ئەنجلۆس یاری باسکە دەکات، بەڵام ئەوەی بوو بە جێگەی مشتومڕ لەم بڵاوکراوەیەدا وێنەکان نەبوون بەڵكو ئەو میوزیکە بوو کە لەسەر وێنەکە داینابوو چونکە ئەوە هی گۆرانییە نوێیەکەی بوو کە ساڵی ٢٠٢٥ بەناوی "I Do" کە سەبارەت بە هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ هایلی بیبەر بڵاویکردبووەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی کاتی پۆستەکە، زۆرێک لە هەوادارانی لە سۆشیال میدیا هێرشیان کردە سەری و پێشنیاریان کرد هەڵبژاردنی گۆرانییەکەی پەیامێکی پەردەپۆشکراو یان دەربڕینی ناڕاستەوخۆی هەستەکانی بووە سەبارەت بە هاوسەرگیری سێلینا.