بوراک ئۆزچیڤیت دوای فرۆشتنی موڵکەکانی مشتومڕێکی زۆری دروست کرد

AM:11:58:28/09/2025

284 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەی تورک، بوراک ئۆزچیڤیت دوای فرۆشتنی موڵکەکانی بە زەرەرێکی زۆر، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا دروست کرد.

بوراک ئۆزچیڤیت دوای فرۆشتنی ژمارەیەک لە موڵکە گرانبەهاکانی مشتومڕێکی بەرفراوانی دروستکرد، پرسیارێکی زۆری لەلای هەوادارانی دروست کرد ئەمەش هەنگاوێکی سەرسوڕهێنەر بوو کە وایکرد هەندێک قسە لەسەر ئەوە بکەن کە ئەو ئەکتەرە بە نیازە تورکیا بەجێبهێڵێت.

جێگەی باسە بوراک ئۆتۆمبێلەکەی بە ١٤ ملیۆن لیرەی تورکی فرۆشت، سەرەڕای ئەوەی پێشتر بە ٢٢ ملیۆن لیرە کڕیبووی، لەگەڵ ئەوەشدا دوو خانووی خستە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن بە نرخێکی گونجاو، سەرچاوە نزیکەکانی ئەو باس لەوە دەکەن کە ئەو خۆی ئامادە دەکات بۆ فرۆشتنی تەواوی موڵکانەی دیکەی.

هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن بوراکەوە سەبارەت بە هۆکاری فرۆشتنی موڵکەکانی نەدراوە، پرسیارەکان دەستیان بە زیادبوون کردووە، هەوادارانی باس لە چەند ئەگەرێک ئەکەن لەوانە، یەکەمیان ئەوەیە کە رەنگە خۆی بۆ جیابوونەوە ئامادە بکات، دووەمیان ئەوەیە کە بەنیازە لە دەرەوەی تورکیا بژی بە تایبەتی لە جیهانی عەرەبیدا، یان رەنگە وەبەرهێنانێکی نوێ بکات.

تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەلایەن بوراک ئۆزچیڤیتەوە دەرنەچووە کە ڕاستی ئەم هەنگاوە یان هۆکارەکانی پشت فرۆشتنی موڵکەکانی ڕوون بکاتەوە.