توێژینەوەیەک نهێنی تەمەن درێژی ماریا برانیاس
مۆریرای ئیسپانی دوایی مردنی ئاشکرا دەکات، ئەوکاتەی توێژینەوەکە تەمەنی ١١٧ ساڵ و
١٦٨ ڕۆژ بووە کە بە بەتەمەنترین ژنی جیهان دادەنرا.
لە ماڵپەڕی "RT Arabic"
بڵاوکراوەتەوە، زاناکان بە شیکردنەوەی پێکهاتەی بۆماوەیی و شێوازی ژیانی، نهێنییەکانی
تەمەنی درێژی ئەو خانمەیان ئاشکرا کرد، کاتێک ماریا تەمەنی ١١٦ ساڵ بوو، توێژەران
نمونەی خوێن و لیکی و پیسایییان وەرگرت بۆ شیکاری قووڵی بۆماوەیی، لە ئەنجامەکاندا
دەرکەوتووە کە میتابۆلیزمی چەوری لە کاراترینەکاندایە، بەهۆی خۆراکی هاوسەنگ و جینەکانی
تایبەت کە یارمەتی نەهێشتنی ماددە زیانبەخشەکانی دەدەن هەروەها ئاستی کۆلیسترۆڵی زۆر
کەم بووە.
ماریا جگەرەی نەکێشاوە و کهولی نەخواردووەتەوە
و ڕێجیمێکی دەریای ناوەڕاستی پەیڕەو کردووە کە دەوڵەمەندە بە سەوزە، میوە ، مریشک و
زەیتی زەیتون، ئەمە جگە لەوەی ڕۆژانە سێ ژەم ماستی بێ چەوری خواردووە ، بەهۆی ئەمەشەوە تەندروستی گەدەی
زۆر باش بووە.
هەروەها توێژینەوەکە "کاتژمێری بۆماوەیی"
بەکارهێناوە لەسەر بنەمای میتیلاسیۆنی DNA بۆ
خەمڵاندنی تەمەنی بایۆلۆژی، و دەرکەوتووە کە تەمەنی بایۆلۆژی نزیکەی ٢٣ ساڵ لە تەمەنی
ڕاستەقینەی خۆی بچووکترە.