بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی
رۆژانە خواردنی مشتێک بادەم پارێزگاریی لە تەندروستیی ریخۆڵەکان دەکات و ئەگەری
توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە.
کۆلێژی کینگەر لەندەن لە بریتانیا
توێژینەوەکەی ئەنجامداوە و لە گۆڤاریAmerican Journal of
Clinical Nutritionبڵاوبووەتەوە
و تیایدا هاتووە، رۆژانە خواردنی مشتێک بادەم ریخۆڵەکان بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە
و نیگەرانی و ئاستی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و هەوکردن ناهێڵێت.
توێژەران رایدەگەیەنن، گرنگ نییە چی
دەخۆیت گرنگ ئەوەی بزانیت چۆن دەیخۆیت و رێگە دروستەکەی خواردنی بزانیت،نمونەزیادەڕەوی
لە خواردنی بادەمدا نەکرێت و رۆژانە مشتێک لەو چەرەسە بخورێت ئەوا جەستە سوودی
لێوەردەگرێت.
لە بادەمدا چەوری سوودبەخش و ماددەی
ریشاڵی و پۆلیفینۆڵین هەیە و ئاستی بەرهەمهێنانی ترشە چەوری ریخۆڵەکان زیاد دەکات
و رێگریی لە قۆڵۆن و نارەحەتی جوڵەی ریخۆڵەکان دەگرێت، هۆکار دەبێت بۆ بەهێزکردنی
سیستمی بەرگریی جەستە.