گەورەبوونی جگەر واتە جگەر لە قەبارەی ئاسایی خۆی
گەورەتر دەبێت، ئەمەش بۆخۆی نەخۆشی نییە، بەڵکو نیشانەی کێشەیەکی تەندروستییە کە پێویستی
بە چارەسەر هەیە.
لە ماڵپەڕی "mayoclinic"
بڵاوکراوەتەوە، شارەزایان باسیان لە هۆکار و نیشانەکانی کردووە، بەم شێوەیە:
- هۆکارە ئەگەرییەکان:
١. هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی (A، B،
یان C).
٢. چەوری جگەر.
٣. سستبوونی دڵ.
٤.دروستبوونی وەرەم لە جگەردا.
٥. هەندێک هەوکردن یان نەخۆشی بەرگری جەستە.
- نیشانە سەرەکییەکان:
١. ئازار یان قورسایی بەشی سەرەوەی لای ڕاستی
سک.
٢. هەستکردن بەماندوێتی درێژخایەن.
٣. زەردبوونی پێست یان چاو.
٤. نەمانی ئارەزووی خواردن.
٥. سکچوون.