ترێ یەکێکە لە میوە تایبەتەکان، بە تام و ڕەنگی
جۆراوجۆریان (سوور و سەوز و ڕەش) جیا دەکرێنەوە، ئەمە جگە لەوەی دەوڵەمەندن بە
ماددە خۆراکییە سودبەخشەکان.
لە ماڵپەڕی "lebanon24"
بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بە دیارترین سوودە تەندروستییەکانی ترێ دەکەن، بەم
شێوەیە:
١. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٢. رێگری لە مەینبوونی خوێن دەکات.
٣. تەندروستی ئێسک باشتر دەکات.
٤. پەستانی خوێن ڕێکدەخات و دڵ دەپارێزێت.
٥. پاڵپشتی کارکردنی دەمار و ماسولکەکان دەکات.
٦. ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٧. تەندروستی پێست باشتر دەکات.
٨. بەشدارە لە دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش (LDL).
٩. هەوکردن کەم دەکاتەوە.
١٠. تەندروستی مێشک بەرەوپێش دەبات.
١١. ڕێگری لە قەبزی دەکات.
١٢. تەندروستی چاو باشتر دەکات.