ئایا خواردنی گوێزی سەوز تەندروستە؟

AM:10:40:24/09/2025

1996 جار خوێندراوەتەوە

گوێزی سەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان و لە زۆرێک لە چێشتخانەکانی جیهاندا بە چەندین شێوە بەکاردەهێنرێت لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24گوێزی سەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان، بە سوودە تەندروستییە زۆرەکانی دەناسرێتەوە، بەشێکی زۆری خەڵک ئارەزووی خواردنی دەکەن، تام و چێژێکی خۆش و جیاوازی هەیە.

وەک سەرچاوەیەک بۆ ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەرەکان دادەندرێت بەڵام بەهۆی بەرزی ڕێژەی کالۆرییانەوە پێشنیار دەکرێت بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێن، بەپێی خەمڵاندنەکان ١٠٠ گرام گوێزی سەوز نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کالۆری تێدایە، هاوکات لەگەڵ کالۆری گوێزی سەوز دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی خۆراکی دیکە کە وایان لێدەکات ببێتە زیادکردنێکی سودبەخش، لێرەدا چەند سوودێکی تەندروستی گوێزی سەوز دەخەینەڕوو:

١. پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ.

٢. پێکهاتەی فینۆلیکی تێدایە کە وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکات کە بەرەنگاریی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەبێتەوە.

٣. ڤیتامین سی و ڤیتامین بی و کانزا گرنگەکانی وەک ئاسن و کالیسیۆم لەخۆدەگرێت.

٤. ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ کە تێیدایە پشتگیری لە کارکردنی مێشک دەکەن.

٥. سەرچاوەی وزەیە و یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت.

٦. یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن دەدات.

٧. یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی دەدات.

٨. بەهێزکردن و پاراستنی تەندروستی چاو.

٩. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.