نیسک
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاسنی ڕووەکی، کە کانزایەکی سەرەکییە و ڕێگری لە
کەمخوێنی دەکات و وزە بەرز دەکاتەوە.
بەپێی وتەی پسپۆڕی دابەزاندنی کێش ساکینا موستەنسیر نیسک سەرچاوەیەکی باشی
ئاسنە کە کانزایەکی سەرەکییە و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات و وزە زیاد دەکات، بەم
شێوەیەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
خواردنی نیسکڕیخۆڵە
و گەدە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و لە گرژبوون و غازات ڕزگاری دەکات، مەترسی
توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە چونکە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا دادەبەزێنێت،
هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ماددە ڕیشاڵییەکان کە جەستە بە تەواوی
ڕۆژەکە بە چالاکی دەهێڵێتەوە، ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت، هەستی تێری
زیاتر دەکات کە بەهۆیەوە کێشی جەستە دادەبەزێنێت.