توێژینەوەیەک: خواردنەوەی سێ کوپ چا لە ڕۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن

AM:08:41:24/09/2025

360 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، خواردنەوەی بڕێکی مامناوەندی چا، وەک سێ بۆ پێنج کوپ لە ڕۆژێکدا یارمەتیدەرە لە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بەهۆی ڕێژەی دژە ئۆکسیدەکانی، کە دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی خوێنبەرەکان.

لە ماڵپەری "Daily Express" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژانە خواردنی چەند کوپێک چا یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.

جێگەی باسە بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی چەندین ئاڵۆزی، وەک جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵک ئاگادارن کە کەمکردنەوەی خوێ و خواردنی زیاتری سەوزە و میوە یارمەتیدەرە، بەڵام خواردنەوەی چاش بە هەمان شێوە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە سێ کوپ چایان خواردووەتەوە، پەستانی خوێنیان بە تێکڕا کەمتربووەتەوە بە بەراورد بەو کەسانەی کە نەیانخواردووەتەوە.