پزیشکێک هەشت ڕێگەی سروشتی ئاشکرا کرد کە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ
دەدات لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا.
لە بڵاوکراوەیەکی دکتۆر سودانشو ڕەی پزیشکی میتابۆلیزم
و چارەسەری فیزیایی هەشت ڕێگەی سروشتی ئاشکرا کرد کە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ
دەدات لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا، ئاماژەی بەوە کرد کە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ زۆرجار
هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و بەرزبوونەوەی
پەستانی خوێن زیاد دەکات.
جەختی لەوە کردەوە کە گۆڕانکارییە سادەکانی شێوازی
ژیان دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات ئەگەر پابەند بێت پێیەوە، ئەوانیش وەک:
١. دوورکەوتنەوە لە خواردنە سورکراوەکان، بۆ سنووردارکردنی چەورییەکان کە
کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی LDL بەرز
دەکەنەوە.
٢. خواردنی
شۆفان بە تایبەت لە بەیانیاندا چونکە ڕیشاڵی تواوەی تێدایە
کە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدات.
٣. خواردنی تۆوی کەتان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ کە
یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ.
٤. خواردنی ماسی بە بەردەوامی، بۆ پاڵپشتی لە
دابەزاندنی ترایگلیسیرید و زیادکردنی کۆلیسترۆڵی باش.
٥. خواردنەوەی چای سەوز لەنێوان ژەمەکاندا چونکە دژە ئۆکسانەکان هەڵمژینی
کۆلیسترۆڵ کەم دەکەنەوە و میتابۆلیزمی چەوری باشتر دەکەن.
٦. ڕۆژانە خواردنی دوو سێو، ڕیشاڵ و فلاڤۆنۆید بەشدارن لە دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی LDL و باشترکردنی تەندروستی بۆری خوێن.
٧. گۆڕینی کەرە بە زەیتی زەیتون چونکە چەوری تاک نەتێر ئاستی چەوری
باشتر دەکات.
٨. ئەنجامدانی
وەرزش ، چالاکییەکی جەستەیی کاریگەرە بۆ
باشترکردنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ.
دکتۆر ڕەی هۆشداریدا لەوەی کە ئەم هەنگاوانە جێگرەوەی
دەرمان نین بۆ ئەو کەسانەی کە کۆلیسترۆڵیان زۆر بەرزە، جەختی لەوە کردەوە کە پابەندبوون
بەم هەنگاوانە و بەدواداچوونی پزیشکی کلیلی ئەنجامە بەردەوامەکانن.