تەڕکردنی بادەم پێش خواردنی ئەم سوودانەی دەبێت

PM:02:18:21/09/2025

9584 جار خوێندراوەتەوە

تەڕکردنی بادەم کارێکی کۆنە و چەندین سوودی تەندروستی هەیە، زۆرێک لە چەرەساتەکان بەتایبەت بادەم کاتێک دەخوسێندرێت بەها خۆراکییەکانی بە رێژەیەکی زۆر زیاد دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " healthline" پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خوساندنی بادەم هەنگاوێکە کە ڕەنگە سادە دەرکەوێت بەڵام کۆمەڵێک سوودی تەندروستی گەورە بە جەستە دەبەخشێت، بادەم سەرچاوەیەکی باشی چەوری تەندروستە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش(LDL)لە خوێندا، ئەمەش بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ هەروەها بادەم دژە ئۆکسان و ڤیتامینEلەخۆدەگرێت، هەردووکیان یارمەتی پاراستنی خانەکانی جەستە دەدەن لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان، ئەمەش تەندروستی بۆرییەکانی خوێن بەرز دەکاتەوە.

بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی تێدایە وەک زینک و مەگنیسیۆم، بادەم بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە و تەندروستی گشتی باشتر دەکات، چونکە مەگنیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی زۆرێک لە ئەرکەکانی جەستە لەوانە باشترکردنی تەندروستی دەمار و ماسولکەکان، لە بەرامبەردا زینک پێویستە بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، ئەمەش یارمەتی جەستە دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و نەخۆشییەکان.

بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراکی، بادەم یارمەتی باشترکردنی هەرس و ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات، هەروەها ئاستی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات، بەمەش دەبێتە خۆراکێکی گونجاو بۆ تووشبووانی شەکرە.