لەبەر ئەم هۆکارانە دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوەی چا بە گەدەی بەتاڵ

AM:08:46:21/09/2025

1692 جار خوێندراوەتەوە

بۆ زۆرێک لە ئێمە چا یەکێکە لە خواردنەوە دڵخوازەکان، باری دەروونی باشتر دەکات و وزە بە جەستە دەبەخشێت بەڵام ئایا دەزانی ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی " The Times of India"دا ئاماژە بە مەترسییە تەندروستییەکانی خواردنەوەی چا بە گەدەی بەتاڵ کراوە، شارەزایانی تەندروستی ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە دوور بکەوینەوە لە خواردنەوەی چا بە گەدەی بەتاڵ، ئەمەش بەندە بە جۆری ئەو چایەی کە دەیخۆیتەوە و چۆنیەتی ئامادەکردنی.

خواردنەوەی چا بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی کێشەی هەرس وەکو برینی گەدە و ئاوسانی سک و ناڕەحەتی، لێرەدا چەند هۆکارێکی دیکەی باو دەخەینەڕوو:

١.خواردنەوە کافاینییەکان بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی تووشبوون بە دڵەکزێ ، ئاوسانی سک ، ئازار، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ترشەڵۆکەکانی ناو خواردنەوە کافاینییەکان دەستوەردان لە ترشەڵۆکەکانی هەرسکردنی گەدە دەکەن.

٢. زۆر خواردنی چا بە گەدەی بەتاڵ بەکتریا لە دەمەوە دەڕژێتە ناو ڕیخۆڵەکانەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەرسکردن و میتابۆلیزم دەبێت.

٣. خواردنەوەی چا بە گەدەی بەتاڵ کاریگەری لەسەر گەشەی جەستە دەبێت، بەو پێیەی تانینی ناو چا دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە هەڵمژینی ئاسن و ماددە خۆراکییە پێویستەکانی دیکە لە خۆراکدا.

٤. خواردنەوە کافاینییەکان بە شێوەیەکی سروشتی وشککەرەوەن و دەبنە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.

زۆربەی توێژینەوە خۆراکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی سێ بۆ چوار کوپ (نزیکەی ٤٠٠ مل کافاین) بۆ کەسانی پێگەیشتوو و تەندروستە.