کاریگەرییەکانی وەرزی پاییز لەسەر جەستە چین؟

PM:03:36:20/09/2025

2100 جار خوێندراوەتەوە

چەندین گۆڕانکاری لە وەرزی پاییزدا روودەدەن هەر لە گۆڕانی کەشوهەواوە تا کورتبوونەوەی رۆژ وکەمبوونەوەی ڕێژەی تیشکی خۆر کە هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکەن.

لە ماڵپەڕی "Gazeta.RU" بڵاو کراوەتەوە، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە وەرزی پایزدا منداڵان و گەورەکان زۆربەی کاتەکان لە شوێنی داخراوەکاندا بەسەر دەبەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ڤیتامینDکە جەستە لە تیشکی خۆرەوە بەدەستی دەهێنێت، ئەم ڤیتامینەش یارمەتی کۆئەندامی بەرگری دەدات بە شێوەیەکی ئاسایی کاربکات، کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی ئازاری ماسولکەکان، ماندوێتی درێژخایەن، خەمۆکی، باری دەروونی خراپ، هەڵوەرینی قژ، ساڕێژنەبوونی برینەکان بۆ ماوەیەکی درێژ.

لەنێو نەخۆشییە باوەکانی وەرزی پایزدا دووبارەبوونەوەی سەرمابوونە بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگری جەستەوە و بەرکەوتنی جەستە بە سەرماوە.

بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی سەرمابوون، شارەزایان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە رۆژانە لە ٣٠ بۆ ٤٠ خولەک وەرزش بکەن، پێویستە ٧بۆ٩ کاتژمێریش بخەویت هەروەها بڕێکی زۆر سەوزە و میوە بخۆیت، بەتایبەتی ئەوانەی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینAوCوBیان تێدایە.

لە دیارترین کاریگەرییەکانی وەرزی پاییز لەسەر جەستە وشکبوونەوەی پێست و هەڵوەرین و لاوازبوونی قژەهەروەها لە وەرزی پایزدا زیاتر کافینەکان دەخورێتەوە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.