بەشێک لە خەڵکی
ئارەزووی خواردنەوەی قاوە دەکەن بە تایبەت لە بەیانیاندا، بەڵام چی ڕوودەدات کاتێک بڕیار دەدەیت وازی لێبهێنیت؟ لێرەدا ئاماژە
بە دیارترین کاریگەرییەکانی دەکەین.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی " The
Times of India"دا ڕوونکراوەتەوە، وازهێنان لە قاوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە جەستەتدا دروست دەکات، بەم
شێوەیە:
١. بە دوورکەوتنەوە لە قاوە جەستەت دەتوانێت وزەی
سروشتی و میکانیزمەکانی باری دەروونی ڕێکبخات.
٢. بەرهەمهێنانی میلاتۆنین دەگەڕێتەوە باری
ئاسایی خۆی، کەسەکە خەوێکی قووڵتر و ئارامتری دەبێت.
٣. مەترسی تووشبوون بە فشارەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
کەمدەکاتەوە.
٤. کەمکردنەوەی نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی.
٥. کاتێک واز لە خواردنەوەی قاوە دەهێنیت ئەوا
مەترسی تووشبوون بە کێشەکانی گەدە کەمدەبێتەوە.