پسپۆرێکی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر کەس هەوڵی
دابەزاندنی کێشیان دەدەن لەڕێگەی بەردەوام برسیکردنی خۆیانەوە، بەڵام بە سادەترین شێواز دەتوانن پشت
بە ستراتیژی خۆراکی ببەستن بۆ کۆنترۆڵکردنی برسێتی
و هەستکردن بە تێری بە درێژای رۆژەکە.
دکتۆر دیمیتری سمێریادۆڤ پسپۆڕی خۆراک ئاماژە بەوە
دەکات کە جەستە بەردەوام داوای خۆراک دەکات تەنانەت لەکاتی پەیڕەوکردنی خۆراکی
هاوسەنگدا، ئەمەش وایکردووە کۆنتڕۆڵکردنی ئارەزووی خواردن ببێتە کێشەیەکی گەورە، تەنانەت
ئەگەر کەسەکە کێشی زیادەیشی نەبێت.
شارەزایان ئەمە ڕوون دەکەنەوە و دەڵێن جەستە بەردەوام
لە هەوڵی پاراستنی یەدەگی وزەدایە، کاتێکیش دەست دەکات بە بەکارهێنانی کالۆری زیاتر
لەوەی کە دەیخوات، میکانیزمێکی بەرگری کە بە "برسیتی" ناسراوە چالاک دەبێت.
بۆ دوورکەوتنەوە لەمە، پزیشک پێشنیاری ڕێگەیەکی
خۆراکی ستراتیژی دەکات کە ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
- سەرەتا بە ژەمێکی دەوڵەمەند بە پرۆتین دەست پێ بکە:
خواردنی گۆشت یان ماسی خێراتر میکانیزمی تێربوون
هاندەدات و ئارەزووی خواردنی لاوەکی دەوڵەمەند بە کالۆری کەمدەکاتەوە، چونکە پرۆتین
کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ هەرسکردن، توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خۆراکی دەوڵەمەند بە
پرۆتین بە ڕێژەی ١٦% برسێتی کەمدەکاتەوە و تێربوونی ڕۆژانە بە ڕێژەی ٢٥% زیاد دەکات.
- یاسای قەبارەی بەشەکان بەکاربهێنە:
گەدە نەک تەنها وەڵامی کالۆری دەداتەوە بەڵکو وەڵامی
قەبارەی ژەمەکانیش دەداتەوە، زیادکردنی قاپێکی سەوزەوات یان شۆربای کەم کالۆری بۆ
هەر ژەمێک یارمەتی پڕکردنەوەی گەدە دەدات و هەست بە تێری دەکەیت، ئەمەش زیادەڕۆیی
لە خواردن کەمدەکاتەوە.
- خواردنی ئەو خۆراکانەی پێویستیان بە جوینی زیاترە:
گوێز، هەنار، گەنمەشامی یان سێو، خواردنی کەم و
نایاب دروست دەکەن، چونکە پێویستیان بە جوینی زیاترە، ئەمەش کات دەدات بە مێشک بۆ
وەرگرتنی سیگناڵی تێربوون و زیادکردنی هەستی کۆنترۆڵکردنی مرۆڤ بەسەر خواردنەکەیدا.
ئەو پزیشکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆنتڕۆڵکردنی
برسێتی گرنگە، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە و جەستە لە
کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار دەپارێزێت.