سێ کەلوپەلی باوی ناوماڵ کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

AM:08:32:19/09/2025

14600 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێک هۆشداریدا لە سێ کەرەستەی باوی ناوماڵ و چێشتخانە کە مەترسییەکی گەورەی لەسەر تەندروستی دروست دەکەن.

دکتۆر ساوراب سێتی، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە و دەرچووی زانکۆی هارڤارد هۆشداریدا لە سێ کەرەستەی باوی ناوماڵ و چێشتخانە کە مەترسییەکی گەورەی لەسەر تەندروستی دروست دەکەن، سەرەڕای ئەوەی بێ زیان دەردەکەون.

ئەم هۆشدارییەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆکدا بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەو کەلوپەلانە کردووە، ئەوانیش وەک:

١. تەختەی بڕینی پلاستیک:

سێتی ڕوونیکردەوە کاتێک جێی چەقۆکان لەسەر تەختەی بڕینی پلاستیکی دەردەکەون ئەوا بەکتریا دروست دەکات و لەگەڵ خۆراکەکاندا تێکەڵ دەبن، ئەم تەنۆلکانە بە تێپەڕبوونی کات لە جەستەدا کۆدەبنەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر هۆرمۆنەکان دەبێت، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی و کێشەی تەندروستی زیاد دەکات.

٢. تاوەی تێکچوو:

ئەو تاوانەی خراپ بوون یان درزیان تێدایە سەرچاوەی ماددە کیمیاییەکانن کە پێی دەوترێت PFAS، کە پەیوەندییان بە شێرپەنجە و تێکچوونی هێلکەدانەکانەوە هەیە.

٣. مۆمی بۆندار:

ئەو پسپۆڕە هۆشداریی داوە لە مەترسییەکانی مۆمی بۆندار کە ماددەی فتالاتی تێدایە کە دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکان، هەروەها دەتوانێت پێکهاتەی ئۆرگانیکی هەڵاوساو دەربدات لەکاتی سووتاندندا، کە پەیوەندی بە کێشەی منداڵبوونەوە هەیە.