کەی خواردنی ترێ مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات؟

PM:03:46:16/09/2025

4744 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر لیودمیلا سوخۆرۆکۆڤا، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە دەڵێت، خواردنی ترێ لە کاتی دروستبوونی برینی گەدە یان دوانزەگرێدا باش نییە.

بە وتەی ئەو، ئەمە ئەو نەخۆشانەش دەگرێتەوە کە نەخۆشی شەکرە ، قەڵەوی ، بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە، بەهۆی بەرزی ڕێژەی شەکرەکەیەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێشنیار ئەوە دەکەم کە ترێ لە کاتی دروستبوونی برینی گەدە یان دوانزەگرێدا نەخورێت، هەروەها لە حاڵەتەکانی ئاوسانی گەدە و دوانزەگرێدا، یان نەخۆشی شەکرە، قەڵەوی، بەرزی پەستانی خوێن، هەوکردنی قۆڵۆن، بەهۆی زۆر بەرزی ڕێژەی شەکرەکەیەوە"