توێژینەوەیەک: گرنگە دوای ژەمەکان چای مێخەک بخورێتەوە

AM:09:01:16/09/2025

2320 جار خوێندراوەتەوە

مێخەک سەرچاوەی ماددە خۆراکییە گرنگەکانە کە سوودی گرنگی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، بەرگری جەستە بەهێز دەکات و هەروەها کاریگەری لەسەر ڕوونی و درەوشانەوەی پێست هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری " lebanon24" مێخەک بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زۆربەی چارەسەرەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەهۆی پێکهاتەی چالاکەکەی کە پێی دەوترێت یوجینۆل، مێخەک دەتوانێت یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا بدات، بەمەش سوودی هەبێت بۆ تووشبووانی شەکرە، مێخەک پشتگیری تەندروستی جگەر دەکات، بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە، هەروەها دەتوانێت بەهێزی ئێسک باشتر بکات بەهۆی ڕێژەی مەنگەنیزەکەیەوە.

پسپۆرانی بواری خۆراک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دوای ژەمەکان چای مێخەک بخورێتەوە چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

دیارترین سوودەکانی بریتییە لە :

١. غازات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.

٢. کەمکردنەوەی ترشەڵۆک.

٣. کەمکردنەوەی هەستکردن بە قورسایی، بەتایبەتی دوای خواردنی چەور.

٤. یارمەتی ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدات.

٥. هاندەری دەردانی ئەنزیمەکانی هەرسکردنە.

٦. هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان باشتر دەکات.